کەرەستەی پارێزی سکپڕی

Contraceptives

دەربارەی فیلمەکە

فیلمی کەرەستەی پارێزی زگپڕی لەبارەی ئەوەیە کە چۆن دەتوانی بێ ئەوەی دووگیان بیت سێکست هەبێ. شێوازگەلی جۆراوجۆر بۆ نموونە حەبی دژە زگپڕی و کۆیل هەیە کە دەتوانیت بۆ ئەوەی خۆت لە زگپڕبوونی نەخوازراو بپارێزیت بیانگرییە بەر. هەروەها دەشتوانی کۆندۆم بەکار بهێنیت کە لە زگپڕبوونی نەخوازراو و ئەو نەخۆشیانە کە دەتوانی لەڕێگەی سێکسەوە تووشی بیت، دەتپارێزێت.

لە فیلمەکە باس دەکرێت کە کۆیڵیک دوای سێ یان پێنج ساڵ دەگۆردرێت.لەوەتەی فیلمەکە دروستکراوە، ڕێنماییەکان گۆڕاون و هەندێک کۆیڵ بۆ ماوەیەکی درێژتر دەبێت لە ناودا بمێننەوە. لە مامانەکە بپرسە چیت بۆ جێبەجێ دەکرێت.

فیلمەکە باسی وەش دەکات کە ئەگەر حەبی ئاسایی پێشگیری لە سکپری لە بیر چووبێت دەتوانیت لە حەبی فریاگوزاریی پێشگیری لە سکپڕی کەڵک وەرگری، جگە لە جۆرێک حەبی فریاگوزاریی کە نابێت بەکاری بهێنیت. بۆ چاک پێش چوونی کەڵک وەرگرتن داوای یارمەتی لە مامانێک بکە بۆ زانیاری زیاتر.

پرسیارەکان کە دوای فیلمەکە بیریان لێ بکرێتەوە

۱. ئایا شتێک هەیە لە فیلمەکەدا کە بە ڕای تۆ بە تایبەتی سەرنجڕاکێش بێت؟

۲. تۆ مافی خۆتە خۆت بڕیار بدەیت کە ئایا دەتەوێت کەرستەی پێشگیری لە زکپڕی بەکار بهێنێت و کام جۆرە. چۆن بزانیت کام یەک لە کەرسەتەکانی پێشگیری لە زکپڕی بۆ تۆ گونجاوە؟

۳. بۆچی باسکردن لەگەڵ هاوژینەکەتدا لەبارەی کەرسەتەکانی پێشگیری لە زکپڕی شتێکی باشە؟ چ شتێک رەنگە قسەکردن لەبارەی ئەو بابەتە ئاسانتر یان قورستر بکات؟

ئایا دەتەوێت باسی فیلمەکە بکەیت؟

قسەکردن لەگەڵ کەسێک سەبارەت بە فیلمەکە دەتوانێت گرنگ بێت و تێڕوانینێکی نوێت پێ بدات. لەوانەیە پرسیار و بیرکردنەوەت هەبێت کە باشە لەبری ئەوەی بەتەنها بیری لێبکەیتەوە لەگەڵ کەسانی تر باسی بکەیت. بە دەربڕین و گوێگرتن لە یەکتر دەتوانین پاڵپشتی وەربگرین و پێکەوە فێر بین.

ئایا دەتەوێت گروپێک دابمەزرێنیت و باسی فیلمەکان بکەیت؟ لێرەدا رێنوێنیت دەست دەکەوێت کە چۆن ئەم کارە بکەیت.

فیلمە پەیوەندیدارەکان